كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، باس له تۆماركردنی نزمترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌كات .
له راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: لە 30ی ئه‌یلوولی 2021، لە (وێستگەی كەشناسیی ڤۆسۆتك) لە (كیشوەری بەستووی باشوور – ئەنتاركتیكا)، نزمترین پلەی گەرمیی ئەمساڵی تیادا تۆماركرا لەسەر ئاستی هەر هەموو جیهان كە گەیشتبووە 79.4 پلە لەژێر سفری سیلیزیی.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: تا ئێستا نزمترین پلە گەرمی كە لەسەر هەسارەی زەویدا تۆماركرابێت گەیشتبووە 89.2 پلە لە ژێر سفری سیلیزیی كەلە 23 ی تەمووزی ساڵی 1983 و لە هەمان وێستگەی (ڤۆستۆك) دا تۆماركرابوو.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.