بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2021 لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای دهۆک باوک و کوڕێک بوونە قوربانی.
لە فلکەی گوندی شیناڤا لەسەر ڕێگای دێرەبوونی سەر بە پارێزگای دهۆک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
هاتووچۆی دهۆک ئاماژە بەوە دەکات، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تێکسۆن وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەی کە کوڕی بووە بریندار بوو، پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.