ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يهكشهم، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ له‌زگين چالى پزيشك و ئه‌ندامى بۆردى ئه‌ميندارانى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو (سهميان)ى جوانهمهرگى كچى، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ چالى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى جوانهمهرگى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سهبووريش به خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه له‌زگين چالى سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ كۆست و خهمياندا ده‌ربڕى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.