Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:35

جه‌زائیر ئاسمان بە‌ڕووى فه‌ڕه‌نسا داده‌خات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتیى فه‌ڕه‌نسى ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تى جه‌زائیر فڕینى فڕ‌وكه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كانى له‌سه‌ر ڕووى خاكه‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

هاوكات وه‌ك كارێكى ئاسایى به‌رده‌وام فه‌ڕه‌نسا ئاسمانى جه‌زائیر به‌كارده‌هێنێ تا له‌وێوه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ى كه‌نارییه‌كانی سه‌ر ده‌ریا ناوه‌ڕاست تێپه‌ڕێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆلۆنێل باسكال ئه‌یانى له‌ ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتیى فه‌ڕه‌نسى بۆ ئاژانسى (فڕانس پرێس) ڕایگه‌یاند: كاتێك پلانمان دانا بۆ گه‌شتى 2 فڕۆكه‌، پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ جه‌زائیر ئاسمانى داخستووه‌ به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كى نییه‌ بۆ ئۆپڕاسیۆن و كاره‌ هه‌واڵگرییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له ‌ناوچه‌كانى كه‌نارییه‌كان، له‌كاتێكدا كرده‌وه‌كانى فه‌ڕه‌نسا ناسراوه‌ به‌ ئۆپراسیۆنى برخان.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ جه‌زائیر له‌ دوێنێ شه‌مووه‌وه‌ باڵیۆزه‌كه‌ى له‌ پاریس بانگكردۆته‌وه‌ بۆ وڵات، پاساوى ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌ستخستنه‌ ناو كاروبارى وڵاته‌كه‌ى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێ كاتێك سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له ‌لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌سه‌ربه‌خۆیى جه‌زائیر گوتبووی "له ‌ساڵى 1962وه‌وه‌ جه‌زائیر به‌پێى ڕژێمێكى سیاسى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌ ده‌چێ".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.