ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و ئەمنی و رێکارەکان لە رۆژی هەڵبژاردن، بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و بەرپرسى ئەمنیى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاى هەولێر کۆبووەوە.
کۆبوونەوە لەپێناو رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ ڕۆژى بەڕێوەچوونی پڕۆسەى دەنگدان و هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پابەندبوونى خۆى بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى لێژنەى باڵاى ئەمنیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند و تەئکیدى لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى ئەمنى کردەوە بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک لەسنوورى پارێزگاى هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.