Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:37

د. محه‌مه‌د شوکری : پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان نزیکه‌ی 112000 هه‌لی کاری بۆ گه‌نجان ره‌خسانددووه‌

کوردستان TV
100%

د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی شانازی رایگه‌یاند

به‌پیی یاسای وه‌به‌رهێنان زه‌مینه‌ی خۆش كراوه‌ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ كه‌رتی ئابووری بكه‌ن  ، له‌و نێوه‌نده‌ش چه‌ندینیش پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی كه‌ زیاتر ئه‌و پرۆژانه‌ خزمه‌ت به‌ كه‌رتی ئابووری و سوود به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت .

سه‌باره‌ت به‌ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی رابردوو 111370 ده‌رفه‌تی كاری دروستكردووه‌ و له‌ ئاینده‌ش به‌هه‌زاران هه‌لی كاری تر بۆ گه‌نجان دروست ده‌بیت .

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ، پلانیش هه‌یه‌ 12 ناوچه‌ی پیشه‌سازی دروست بكرێت له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێم كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی كاری زۆر دروست ده‌كات ،

د . محه‌مه‌د شوكری روونیكرده‌وه‌ كه‌ یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌رفه‌تی داوه‌ته‌ وه‌به‌رهینی بیانیش و ئاسانكاری زۆریش كراوه‌ بۆی ، به‌پێی یاسا ئه‌وه‌ رێكخراوه‌ ، مه‌به‌ستیش هینانه‌ ناوه‌ی وه‌به‌رهێنی بیانی ودروستكردنی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ سوودی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ له‌و كابینهیه‌ ‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی ده‌ستكاری یاسای وه‌به‌رهێنانمان كرد ، به‌پێی یاسا 75% ده‌رفه‌ت بۆ خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان بێت 25% بۆ خه‌ڵكی بیانی بێت . لێژنه‌ی به‌رده‌وامیشمانان هه‌یه‌ بۆ به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكانی وه‌به‌رهێنان .

900 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانمان په‌سه‌ند كردووه‌ ، كه‌ پرۆژه‌ی جۆراو جۆرن ، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌ خۆماڵین و پاره‌ی خۆیان له‌و پرۆژانه‌ ده‌خه‌نه‌ كار . سه‌قامگیری ئه‌منیش هۆكاره‌ بۆ زیاتر وه‌به‌رهێنان و زۆربوونی پرۆژه‌كان .

سه‌باره‌ت به‌و سێكته‌رانه‌ی كه‌ گرنگیان پێدراوه‌ ، سێكته‌ری پیشه‌سازی و كشتوكاڵ دوو سێكته‌رن كه‌ زیاتر گرنگی پێدراوه‌ و مۆڵه‌ته‌كانیش بۆ پرۆژه‌كان له‌و دوو بواره‌ زیاتر ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت .

له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوو  چه‌ندین پرۆژه‌ی كشتوكاڵی خستۆته‌ بواری جێبه‌جێكراوه‌ له‌ ئاینده‌ش زیاتر ئه‌و پرۆژانه‌ ئه‌نجامه‌كانی به‌دیار ده‌كه‌وێت ، كه‌ سوود به‌ ته‌واوی جوتیاران و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ بواری كشتوكاڵ كار ده‌كه‌ن .

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران  له‌ سه‌ردانه‌كانی بۆ وڵاتانان زیاتر بۆ به‌هێزكردنی  په‌یوه‌ندییه‌كان بووه‌ كه‌ وڵاتانی ئه‌وروپایی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ بواری كشتوكاڵ و به‌رهه‌می كشتوكاڵی .

له‌ سێكته‌ری گه‌شت و گوزار ، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی گونجاوه‌ ، پرۆژه‌ی هه‌بی ستی له‌ هه‌ولێر ، كردنه‌وه‌ی ترافیك له‌ دهۆك ، له‌ دوكان به‌هه‌مان شێوه‌ پرۆژه‌ هه‌یه‌ ، ده‌یان پرۆژه‌ی دیكه‌ش هه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كان ئه‌گه‌ر له‌ رابردوو سیستی هه‌بووبێت زیاتر بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ ته‌ندروستییه‌و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌   

 

هه‌روه‌ها سێكته‌ری په‌روه‌رده‌  ، گرنگی پێدراوه‌ ، به‌ده‌یان پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی جێبه‌جێكراوه‌ ، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پرۆژه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن .

سێكته‌ری ته‌ندروستیش ، به‌هه‌مان شێوه‌ گرنگیه‌گی زۆری پێدراوه‌ ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، هه‌وڵدراوه‌ چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی دروست بكرێن . یه‌كێك له‌وانه‌ بۆ نموونه‌ سه‌نته‌رێكه‌ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر ، به‌ كوالێتێكی به‌رز ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌  .

سێكته‌ری نیشته‌جێ بوون ، پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان 17% بۆ ئه‌و سێكته‌ره‌ بووه‌ ، به‌شێكیان كێشه‌یان تێدابووه‌ ، هه‌وڵی جیدی دراوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن . خه‌ڵكه‌كه‌ش ئه‌و گرفتانه‌ی نه‌مێنێ كه‌ دووچاری بووه‌ . پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون هۆكار بووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێنشین .

9600 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر دروستكردندان .

هه‌روه‌ها پلانمان هه‌یه‌ 11 سه‌دی گه‌وره‌ و 300 سه‌دی بچووك دروست بكرێن بۆ ئاوگڵدانه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه‌ و له‌ ئه‌وه‌لیاتی پلانه‌كانمانه‌ .

جگه‌ له‌ شاره‌كان  له‌ ته‌واوی قه‌زاكان خراونه‌ته‌ بازاری وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران ئاشنا بن به‌و شوێنانه‌ و پلانیشمان هه‌یه‌ كۆنفراسێك بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ساز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی به‌ قه‌زاو ناحیه‌كان بدرێت .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.