ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە دکتۆر لەزگین عەبدولڕەحمان چالی ئەندامی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دھۆک کرد بۆ کۆچی دوایی ( سەمیان)ی کچی.
سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.