Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:16

پێشبینی ده‌کرێ ئه‌مساڵیش له‌ عێراق ‌وشکه‌ساڵی بێت

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وای عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م واده‌ی یه‌كه‌م بارینی بارانی له‌ عێراق ئاشكرا كرد و ڕاشیگه‌یاند كه‌ پێشبینی ناكه‌ن ئه‌مساڵ باران زۆر ببارێت و ڕه‌نگه‌ ڕێژه‌كه‌‌ی هه‌مان بارانی ساڵی پار بێت.

عامر ئه‌لجابری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وای عێراق ڕایگه‌یاند: تۆژینه‌وه‌كان تا ئێستا به‌ دروستی ده‌ریان نه‌خستووه‌ كه‌ی یه‌كه‌م باران له‌ عێراق ده‌بارێت، هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه‌ به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانمان پشبینی ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی بارینی باران هه‌مان ڕێژه‌ی پارساڵ بێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هۆكاری نه‌بارینی باران بۆ به‌رزی پله‌ی گه‌رما و وشكه‌ساڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری خراپی كردۆته‌ سه‌ر باران له‌ عێراق به‌ گشتی.

عامر ئه‌لجابری جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینی ناكه‌ین ئه‌مساڵ بارانی زۆر ببارێت و به‌داخه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی پار وشكه‌ساڵی ده‌بێت.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وای عێراق ڕاشیگه‌یاند، ڕه‌نگه‌ له‌م مانگه‌ یان مانگی داهاتوو به‌ڕێژه‌ی كه‌م و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ بارانی كه‌م ببارێ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌شبینین نین و ترسی وشكه‌ساڵیمان هه‌یه‌.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.