گوته‌بێژی پنتاگۆن باس له‌وه ده‌كات كه سوپاى ئه‌مریكى هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندى به كه‌سوكارى ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌وه بكات كه به‌هۆى هێرشێكى ئاسمانى له كابوول كوژران تا پرسه و سه‌ره‌خۆشیان ئاراسته بكات و قه‌ره‌بووییان بكاته‌وه.
مایك هوارد گوته‌بێژى پنتاگون له لێدوانێكدا به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان گوتى "وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئیداره‌ى ئه‌مریكا له چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌كۆڵێته‌وه تا په‌یوه‌ندیه‌كى راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌وه بكات، كه له‌ژیاندا ماون"، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه ئێستا كاره‌كه قورس بووه به‌هۆى نه‌بوونى سه‌رباز و دیبلۆماسه ئه‌مریكییه‌كان له ئه‌فغانستان.
خانه‌واده‌ى ئه‌حمه‌دى ئه‌فغانى كه 10 كه‌سیان له ده‌ستداوه، له‌نێویاندا 6 منداڵن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌وه بوو كه ئۆتۆمبێلێكى كارمه‌ندێكى فریاگوزارى هاوكارى كۆمپانیایه‌كى فریاگوزارى ئه‌مریكى له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه كردۆته ئامانج، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵه‌یه‌كى سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه بووه كه گوایه ئه‌و ئۆتۆمبێڵه خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌ندامى رێكخراوى داعشه.
پنتاگۆن دانى بهوهشناوه هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ى "هه‌ڵه‌یه‌كى كاره‌ساتباره"، له كاتێكدا قوربانییه‌كان هیچ پوهندییهكیان به داعشه‌وه نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.