فه‌رمانده‌یى ئۆپۆاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له لێدوانێكدا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه 4 ده‌ستكه‌وتى گرینگ له‌گه‌ڵ بنكه هاوبه‌شه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهاتووه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى فه‌رمانده‌یى ئۆپۆاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕوونی كرده‌وه، هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵاى ئاسایش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌دیهاتووه بۆ سه‌قامگیرى ئاسایش له‌و ناوچانه‌ى هه‌ردوولا گرینگى پێ ده‌ده‌ن.
گوتیشى: پێكهێنانى ژوورى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ده‌سكه‌وتێك به‌دیده‌هێنێ، وه‌ك پێكهێنانى دوو لیواى هاوبه‌ش تا له‌نێوان هێزه‌كانى ناوه‌ند و هه‌رێمدا بێت، چونكه له‌و ناوچانه چه‌ته‌كانى داعش تیایدا چالاكن.
له درێژه‌ى قسه‌كانیشدا باسى له‌وه‌كرد، كه ژووره هاوبه‌شه‌كان ڕێگه به هه‌ردوولا ده‌دات زانیارى ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و به‌رده‌وامیش په‌یوه‌ندییان هه‌بێ، ئه‌م ژوورانه‌ش هۆیه‌كه تا كه‌رته‌كانى سوپا بجوولێ دژ به تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر چه‌سپاندنى ئاسایشه له‌و ناوچانه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له 12ى ئابى ڕابردوو لیژنه‌ى باڵاى سه‌ربازى ڕایگه‌یاندبوو، هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان حكوومه‌تى فیدڕالى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانى 6 بنكه‌ى هاوبه‌ش رێككه‌وتوون.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ڕایگه‌یاند : بنكه‌كان پێكدێت له ئه‌فسه‌رانى سوپا و پێشمه‌رگه، 2 له‌و بنكانه سه‌ره‌كین له به‌غدا و هه‌ولێردا، 6 بنكه‌كه‌ى دیكه‌ش له شاره‌كانى دیاله و خانه‌قین و كه‌ركووك و دوز و مه‌خموور و نه‌ینه‌وا –كه‌سك دایه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.