Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:17

نێچیرڤان بارزانی: ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێز بێت کوردستان به‌هێزه‌

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2021 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵی جەماوەری سەرخستنی کاندیدانی پارتی لە دهۆک بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی لە کەرنەڤاڵەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد ولە سەرەتای گوتەکانیدا سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی سەرۆک بارزانی بە خەڵکی دەڤەری بادینان گەیاند.

لە گوتارەکەدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، پارتی و دهۆک تەواوکەری یەکترن و پارتی لەو دەڤەرە گەشەی کردووه‌، ئاماژە بەوەش دەکات پارتی و دهۆک مێژوو و ڕێگایەکی دوور و درێژیان هەیە بەیەکەوە.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، پارتی پەرۆشی پێشکەوتنی زیاتری دهۆکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بەرنامە و پلانی هەیە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دهۆک بەڵام شه‌ڕی داعش و بڕینی بوودجه‌ بووە ڕێگر.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، ئێمە دەزانین بەشێک لە خەڵکی ئەو دەڤەرانە بەهۆی هێزی چەکداری پەکەکەوە لە مەترسیدان، بۆیە هەوڵدەدەین ڕەوشەکە تێپەڕێنین و هاووڵاتییان بگەڕێنینەوە بۆ زێدی خۆیان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد بۆ چەندین جار ڕامانگەیاندووە و بە خۆشیانمان گوتووە واز لە کوردستان بهێنن مەترسی بۆ هاووڵاتییان دروست مەکەن.

جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ پارتی و پێویستی بە دەنگی هەمووان هەیە، چونکە بە بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا کوردستان بەهێز و ئاوەدان و داهاتوویەکی گەشتری دەبێت، بۆیە پێویستە دەنگ بە پارتی بدەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.