کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر کە یەک ملیۆن و 155 ھەزار دۆزە، گەیشتە عێراق.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق کە یەک ملیۆن و 155 ھەزار دۆزە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، چوار ملیۆن و 807 ھەزار و 179 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.