بەھۆی ناکۆکیی لەبارەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانەوە، شەڕ و پێکدادان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق رووی دا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە بەھۆی ناکۆکیی لەبارەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بۆ یەکێک لە کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان، شەڕ و پێکدادان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری ئەو وڵاتە روویداوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای کردووە، شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە روویداوە کە لە میانیدا گولـلەی راستەقینە بەکارھێنراوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا، دوو کەس برینداربوون و گوتی: "ژمارەیەک کەسی دیکە بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.