Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:57

ئاگادارییه‌ک بۆ خاوه‌ن زه‌وییه‌کانی قه‌ره‌بووی گوندی کۆری

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئاگاداری خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی قه‌ره‌بووی گوندی كۆری ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا له‌كۆی (4125) له‌ ئێستادا ته‌نیا (2635) پارچه‌ زه‌وی تاپۆكانیان ته‌واو كراوه‌، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 4/10/2021 خاوه‌نی زه‌وی ژماره‌ (1 تاوه‌كو ژماره‌ 310) ده‌توانن سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان،له‌ خواره‌واشدا ئاماژه‌مان به‌ لیستی ناوه‌كانی كردووه‌، له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانیان، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌یان پێبێت كه‌ له‌ خواره‌وه‌ نووسراوه‌.

پێداویستیه‌كانی جێ به‌جێ كردنی مامه‌له‌ی قه‌ره‌بووی گوندی كۆری...

١- بریاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (٢ نسخه‌)

٢- نوسراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت گوزار (٢ نسخه‌)

٣- نوسراوی پارێزگای هه‌ولێر (٢ نسخه‌)

٤- لیستی ناو (٢ نسخه‌)

٥- ناسنامه‌ی باری شارستانی(فسفۆر) یان كارتی نیشتمانی(اصلی + وێنه‌ی كۆپی) خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی

٦- جنسیه‌ عێراقی(اصلی + وێنه‌ی كۆپی ملون)

٧- كارت نیشتمانی(اصلی + وێنه‌ی كۆپی ملون)

٨- وه‌ره‌قه‌ی بایعی (اصلی + وێنه‌ی كۆپی ملون)

٩- وه‌ره‌قه‌ی بانك كه‌ بڕی (٧٠٠٠دۆلار) پێ وه‌رگرتووه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراون كۆتا ژماره‌ كه‌ (310) یه‌ دواتر ژماره‌كانی دیكه‌ش له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوو به‌رده‌وامی ده‌بێت وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.