له‌به‌ر چاوی سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كان و فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی عێراقی هێزێكی پەكەكە لە سنونێ ڕێگری لە چوونی كاندیدانی پارتی بۆ شنگال دەكەن.
ئاشتی كۆچەر بەرپرسی لقی 17 ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شه‌ممه 2 ى 10 ى 2021 ، بە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن كاندیدانی سنوری شنگال بەیاوەری جەعفەر ئیمنكی بەرپرسی بانگەشەی بازنەكانی ده‌شتی نه‌ینه‌وای پارتی ده‌یانویست بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی كاندیدانی سەردانی قەزای شنگال بكەن بەڵام لە لایەن هێزێكی پەكەكەوە ڕێگریان لێكرا.
بەرپرسی لقی 17 ی پارتی باسی لەوەش كرد رێگریكردنه‌كه به بەر چاوی سوپا و هێزە عێراقیەكان و فەرماندە سەربازیەكان ئه‌و ناوچه‌یه وه‌یه بووه هاوكات جێگری پارێزگای موسڵ، كە لەپشكی كورد‌و پارتیە بەهەمان شێوە لەگەڵ كاروانه‌كه بوو ڕێگریان لەویش كردوە نه‌یان هێشتووه له بازگه‌كه تێپه‌رێت.
لەكۆتایدا بەرپرسی لقی 17 پارتی گووتی: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دروست نەبوونی ئاڵۆزی تێكچوونی كه‌شی هه‌ڵبژاردن بە بڕیاری جەعفەر ئێمنكی بەرپرسی بازنەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ده‌شتی نه‌ینه‌وا شاندەكە گەڕایه‌وه ناوچەی سەحێلا.
هێزێکی پەکەکە لە سنونێ ڕێگری لە کاندیدانی پارتی دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.