لە ماوەی مانگی ڕابردوو، لاینکەم 39 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی ده‌ستگیر كراون و 13 چالاکیش سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 9 دا، لانیکەم 39 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی دەستگیركراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 34 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، 3 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 2 هاووڵاتیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستگیركراون.
رێكخراوه‌كه راشیدهگهێنێت: زۆرترین هاووڵاتی كه ده‌ستگیر كراوه له پارێزگای ئورمییه بووه كه 25 كه‌س و هه‌روه‌ها 14 هاووڵاتیش له پارێزگای سنه ده‌ستگیر كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هه‌ر له مانگی رابردوو لاوێك و 2 چاڵاكوانی ژینگه پارێز و چاڵاكوانێكی میدیاكار ده‌ستگیر كراوه ، هه‌روه‌ها 5 كه‌سیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستگیركراون.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە مانگی 9ی ئەمساڵدا لانیکەم 13 چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم سزای 44 ساڵ و 9 مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.