ئهندامێكی لێژنهی باڵای بانگهشهی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: دهنگهكانمان دهپارێزین و كورسیشمان زیاد دهدهكهین.
ئامینا زكری ئهندامی لێژنهی باڵای بانگهشهی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت:
هەموو لایەنەکان فشارێکی زۆری دەروونییان لەسەرە ئەوەی بە ئارامی و لەسەرخۆیی کاردەکات پارتی دیموکراتی کوردستانە،زۆرجار لەوانەیە پرسیاربێت، ئەمەی پارتی متمانە بەخۆبوونە یان هۆکارێکی دیکەیە.
راشیدهگهێنێت: بێگومان زۆر وازحە پارتی پشت ئەستوورە بە مێژوویەکی پڕ سەروەری، واقیعبینی و خوێندنەوەی وردی سەرۆک و پێشڕەومان جەنابی سەرۆک بارزانی لەپرسە چارەنووسسازەکان و ئەو جەماوەرەی کە خاوەنی ئەم حزبەن و خۆیان باشی دەناسن و بەخوێن و برین گەورەیان کردووەو هەموو پارتییەک خۆی بە خەمخۆری پارتەکەی دادەنێت تەنانەت ئەگەر دڵشکاو ڕەنجاویش بێت لەلایەن ئەشخاسەوە.
ئامینا زكری دهشڵێت: بە نسبەت بانگەشە هەتا ئێستا ویستوومانە بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوە ببەین،بە پێچەوانەی لایەنەکانی دیکە دەستمان بۆ پەلامارو هێرش نەبردووەو هیچ کاتێک کاری ئێمە نییە دەستپێشخەربین، پارتەکەمان هێندەی سەروەری هەیە کە دەتوانین بێ پەلاماردانی کەسیش کاری خۆمان بکەین.
ئامینا زکری ئەندامی لێژنەی باڵای بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیدهگهێنێت: ئەوانەشی پەلامارمان دەدەن زاکیرەیان باش نییەو دوێنێی خۆیان بیر نەماوەو حسابی بەیانیش ناکەن،ئەمەیە جیاوازی پارتی کە هەمیشە دووربین و ئارامە.
ههروهها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئێمە لەم هەڵبژاردنە لە بابەتێک پشتڕاستین نەک هێزو سەنگمان دەپارێزین بەڵکوو ژمارەی کورسیمان زیاد دەکات و بەهێزەوە دەچینە بەغداد و هەتا کۆتایی شەڕی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان دەکەین و ئێمە بەغدا تەسلیمی خەڵکانێکی لاواز ناکەین،هەتا شتێک بەناوی کێشەکانی هەرێم و بەغدا هەبێت دەبێت پارتی دەمڕاست و خاوەن قەزییە بێت،هەروەسا ئەگەر لایەنەکی دیکەش خەمی میللەت و گەل بخاتە پێش هەندێک بابەتی دیکە ئەوا لەپارتی نزیکەو هاوفکری ئێمەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.