Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:54

پۆلیسی گه‌رمیان ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ ئه‌مڕۆ به‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا

بەوتەی کەسوکاری قوربانێکە نەخۆشی دەروونی هەیە و دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: تەرمی ئەو هاوڵاتیەی بەڕوداوی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان گیانی لەدەستدا ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە

مقدەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری، گوته‌بێژی هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری جێب واز لەسەر ڕێگای کەلار+ گردەگۆزینە هاوڵاتیەکی شێلاو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا لەبەر نەبوونی ناسنامەی قوربانێکە نەناسرایەوە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئێوارەی ئەمڕۆ کەسوکاری گەشتنە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و تەرمەکەیان ڕادەست کرایەوە.

گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەوتەی کەسوکاری قوربانێکە نەخۆشی دەروونی هەیە و دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە و ناوی (سوبحان عبدولسەمەد محمد) ەو لەدایکبووی 1978 .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.