Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:41

سلێمانی.. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نزیکی 616 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکی تۆڕی ئاوەڕۆ خەرج دەکات

کوردستان TV
100%

 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 615 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی تۆڕی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری سلێمانی.

ڕاشیگه‌یاند: كۆی گوژمەكە بریتییە لە (615,547,000) شەش سەد و پازدە ملیۆن و پێنج سەد و چل و حەوت هەزار دینار، لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی  شارەوانی، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ كۆڵانەكانی جیاكراوەی 14 و 38 و 48 و لوبە، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەمەش لەكاتێكدایە زیاتر لە 381 ملیۆن دیناری دیكەش بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی چوارچرا و ئاییندە و شادی لە ڕانیە خەرج كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.