پارتی دیموكراتی كوردستان باره‌گای ناوچه له سه‌رگه‌ڕان ده‌كاته‌وه.
كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23 ى قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: هه فته ی داهاتوو باره‌گای ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
راشیدهگهێنێت: پاش كردنه‌وه‌ی باره‌گای ناوچه‌ی مه‌خمور ، به‌ئاماده‌بوونی شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا باره‌گای ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كادیر و لایه‌نگرانی پارتی و چین و توێژه‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌ییان ده‌بێت و كاندیدانی پارتیش له‌ناوچه‌كه به جه‌ماوه‌ر ده‌ناسرێن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ده‌كرێت.
كارزان كاكل - مه‌خمور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.