بنكه‌ی رێگه‌گرتن و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مریكا CDC له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌په‌له‌دا به پێویستی ده‌زانێت ئافره‌تانی دووگیان، ئه‌وانه‌ی به‌م نزیكانه منداڵیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووگیان بن و ئه‌وانه‌یش له‌وانه‌یه به‌م زووانه دووگیان ببن، ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌كار بهێنن.
CDC به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنا سوودی زیاتر به ئافره‌تانی دووگیان و كۆرپه‌له‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، داوای له پسپۆڕانی ته‌ندروستی كردووه زانیاری زیاتر بده‌ن به ئافره‌تانی دووگیان له‌باره گرنگی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری CDC، رۆچێڵ پ. والێنسكی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "په‌تای كۆرۆنا له دووگیانی‌دا كه دۆخێكی تایبه‌ت و قۆناغێكی به سترێسه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی. پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی دووگیانن و بیر له دووگیانی ده‌كه‌نه‌وه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و كۆرپه‌كانیان پێویسته له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆناوه له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كانیان بدوێن".
به‌پێی داتاكان له كاتێكدا له سه‌دا 31ی ئافره‌تانی دووگیان له ئه‌مریكا ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. تاكوو 27ی ئه‌یلوولیش 22 هه‌زار ئافره‌تی دووگیان به هۆی تووشبوونیان به كۆرۆنا له یه‌كه‌ی چاودێری چڕ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن و 161یشان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.