Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:39

ئافره‌تانى سلێمانى، هه‌ڵەبجه‌، گه‌رمیان: پارتی به‌کرده‌وه‌ کاری بۆ پاراستنى مافى ئافره‌تان کردووه‌ بۆیه‌ ده‌نگی پێده‌ده‌ین

کوردستان TV
100%

به‌رپرسى ڕێکخراوه‌کانى ئافره‌تان له‌ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵەبجه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیان پشتگیریى خۆیان بۆ سه‌رخستنى کاندیدانى پارتى دیموکراتى کوردستان له ‌سنووره‌که‌یان ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن، ده‌نگمان بۆ پارتییه،‌ چونکه‌ تاکه‌ حزبه‌ توانیویه‌تى به‌کرده‌وه‌ کار بۆ پاراستنى مافى ئافره‌تان بکات، ئێستا به‌شێکى زۆرى ئافره‌تان به‌پێى لێهاتوویى و پسپۆڕیی خۆیان خاوه‌نی بڕیارى سیاسین له‌م حزبه‌دا و نه‌هج و به‌رنامه‌ى پارتى خزمه‌تکردنه‌ به ‌قه‌زیه‌ی ئافره‌ت، کاندیدبوونى ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ى ئافره‌تیش بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق باشترین نموونه‌یه‌

لیا سه‌یفه‌دین، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سلێمانیى یه‌کێتیى ئافره‌تانى کوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: مێژووى پارتى دیموکراتى هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه‌ پڕ بووه‌ له‌ قوربانى و سه‌روه‌رى، پارتى دیموکراتى کوردستان خاوه‌نى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵانه‌ که‌ بووه‌ به ‌ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییى ئێمه‌، به‌دڵنیایییەوە بناغه‌‌ى هه‌موو ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى که‌ به‌دی هاتوون، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م شۆڕشانه‌، پارتى دیموکراتى کوردستان خاوه‌نى مێژووى پڕ سه‌روه‌ریی‌ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیییه‌ که‌ ده‌بێت هه‌موو تاکێکى کورد شانازیى پێوه‌ بکات، جگه‌ له‌وه‌ ئێستا له‌ بوارى حوکمڕانیدا پارتى توانیویه‌تی بناغه‌ى بنه‌ماکانى ده‌وڵەتدارى بچه‌سپێنێت، بۆیه‌ خۆم و هاوکاره‌کانم و به‌شێکى زۆرى ئه‌و کچ و ئافره‌تانى که‌ یه‌که‌م جاره‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵێنیان داوه‌ بەبێ دوودڵى ده‌نگ به ‌پارتی بده‌ن.

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته،‌ شاد ڕزگار، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى یه‌کێتیى ئافره‌تانى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتی کوردستان گوتى: "ده‌نگمان بۆ کاندیدى پارتییه‌، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان خاوه‌نى ئه‌زموونێکى دوورودرێژى سیاسى و په‌رله‌مانتارییه‌ و یه‌کێک بووه‌ له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى که‌ به ‌دڵسۆزى کارى خۆى به‌باشى به‌جێ گه‌یاندووه‌، بۆیه‌ به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ پشتگیرین بۆ سه‌رخستنى کاندیدى پارتى له‌ سنووره‌که‌، بۆ ئه‌وه‌ش ئێستا هه‌ڵمه‌تى ده‌رگا به ‌ده‌رگامان ده‌ست پێ کردووه‌ و بەده‌مه‌وه‌هاتنێکى زۆرباش هه‌یه‌ بۆ سه‌رخستنى کاندیدی‌ پارتى.

شۆخان محەمه‌د، که‌ یه‌کێکى دیکه‌یه‌ له‌ به‌رپرسانى یه‌کێتیى ئافره‌تان له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: خۆم و هاوکارانم ده‌نگمان بۆ کاندیدى پارتییه‌ له‌ گه‌رمیان، چونکه‌ پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى باوکى ڕۆحیى نه‌ته‌وه‌ی کورد، بارزانیى نه‌مر، بیرى له‌ دامه‌زراندنى ڕێکخراوێکى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان کردووه‌، که‌ بوو به‌ ‌چوارچێوه‌یه‌کى گرنگ تاوه‌کوو ئافره‌تان شانبه‌شانى چین و توێژه‌کان، پێشمه‌رگه‌ئاسا داکۆکى له ‌مافه‌ ڕه‌واکانى خۆیان بکه‌ن، بۆیه‌ ئه‌م گرنگیدانه‌ به‌ توێژى ئافره‌تان له‌ قۆناغه‌کانى دواتر و ئێستاش له‌ هه‌موو کات زیاتر بووه‌ و به‌شێکى گرنگى پارتى و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى له‌ ئافره‌تان پێک دێت، ئۆرگان و دامه‌زراوه‌کانى پارتى هه‌میشه‌ ئه‌و شوێنه‌ بووه‌ که‌ ئافرت توانیویه‌تى لێوه‌ى فێر بێت و پێ بگات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ ڕۆژ به ‌ڕۆژ ئافره‌تان بێنە ڕیزه‌کانى پارتى و چانسى ئه‌وه‌یان بۆ ڕێک بکه‌وێت بتوانن خزمه‌ت بکه‌ن، بۆیه‌ ده‌نگمان بۆ پارتییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.