Erbil -2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:19

کاندیدانی پارتی: کار بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ ده‌ستوورییه‌کان ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ بەرنامەی (بازنەکانی ھەڵبژاردن)، ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی پارتی و هه‌وڵه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.


مەریوان قەرەنی ئیبراھیم کاندیدی ژمارە ٣٣ـی بازنەی ٤ـی پارێزگای ھەولێر لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: 


به‌رنامه‌ی كاری ئێمه‌ به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، هه‌ندێك بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگریكردنه‌ له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم و به‌رگریكردن له‌ كوردستان ، كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ ده‌ستوورییه‌كان كه‌ زۆرترین مادده‌ پێشێل كراوه‌ و جێبه‌جێ نه‌كراون .
سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تكردنی شه‌هیدانی كوردستان پێویسته‌ به‌ پێی ده‌ستوور مافه‌ ڕه‌واكانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بۆ خانه‌واده‌كانیان دابین بكرێت، هه‌روه‌ها بۆ پێشمه‌رگه‌ و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ریش كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراق به‌رگرییان كردووه‌ له‌ دوژمنان و تیرۆریستان.


دکتۆرە نەھلە قادر محەمەد  کاندیدی ژمارە ٣١ـی بازنەی ٤ـی پارێزگای ھەولێر ڕایگه‌یاند :


به‌رنامه‌ی كارمان، ده‌ستمان كرد به‌ ته‌واوی چین و توێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ به‌رنامه‌ی پارتی، خوێندنه‌وه‌ی ته‌واومان هه‌بێت له‌ سه‌ر داوا و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ خۆی له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی داوا و خواسته‌كان و به‌رنامه‌ی پارتی ده‌بینێته‌وه، وه‌ك خۆشم هه‌وڵه‌كانم زیاتر ده‌بێت له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی گه‌یاندن و خزمه‌تی باشتر بكه‌ین بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌م بواره‌دا‌ .
هه‌وڵ بۆ یه‌كڕیزی ده‌ده‌ین له‌ ناو عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ خاك و نیشتمان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه‌ .


هه‌روه‌ها دکتۆر صباح صوبحی حەیدەر میرانی  کاندیدی ژمارە ٣٦ـی بازنەی ٤ـی پارێزگای ھەولێر ڕایگه‌یاند :


به‌رنامه‌ی كاری ئێمه‌ به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی فراوانی بۆ ئێمه‌ و كاندیدان داناوه، له‌ هه‌مووی گرینگتر بنیادنانی وڵاتێكه‌ به‌ ناوی عێراقی هاوچه‌رخ .
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ له‌ژێر سیسته‌می فیدراڵی كار بكه‌ین كه‌ وه‌كو پێویست ئه‌و سیسته‌مه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها پره‌نسیپه‌كانی فیدڕاڵی كارا نه‌كراوه‌ .


له‌باره‌ی كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ پێشتر ده‌رچووه،‌ دكتۆر صوبحی ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌دواداچوون بكه‌ین، جگه‌ له‌وه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا له‌ هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ پێویسته‌ ڕا و سه‌رنج و تێبینی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێت .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.