Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:32

پۆلیسی سەنگەسەر بکوژێکی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین‌ ئاشكرای كرد، هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر سەر بە بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە لە ساڵی 2019وە بە مادەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیر کرا.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگه‌یاند: دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە هاوکاتە لەگەڵ کێشەیەکی تری سنووری ناحیەی سەنگەسەر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ دۆسییەکە لە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گواستراوه‌ته‌وه‌ بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ و لێکۆڵینەوەش له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه‌ بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.