ئه‌مڕۆ دووشه‌م له زانكۆى بهیرهمى ڕووسیا كه‌سێك به چه‌كه‌وه هاتۆته ناو حه‌ڕه‌می زانكۆ و به ڕه‌مه‌كى ته‌قه‌ى كردووه و به‌هۆیه‌وه كوژرا و بریندار هه‌یه.
زانكۆی به‌یره‌م له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه كردووه، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه قوتابییان و مامۆستایان له هۆڵه‌كانى خوێندندا ده‌رگاكانیان له‌سه‌ر خۆیان داخستووه و به‌شێكى دیكه‌شیان له په‌نجه‌ره‌ى هۆڵه‌كانه‌وه خۆیان ڕزگاركردووه.
زانكۆكه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه، به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژراون، كه‌سی تریش پێكراون و بریندار بوونه.
لای خۆیه‌وه فلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكى ڕووسیا باسی له كاره‌ساته‌كه كردووه و دواى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى كوژراوان، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پۆلیس هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه بكات.
هاوكات سڤیتلانا بیترینكۆ له لێژنه‌ى لێكۆڵًینهوهی ڕووداوه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى كردووه ناسیویانه و قوتابی هه‌مان زانكۆ بووه و ئێستاش ده‌ستگیركراوه، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه به‌هۆى ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌وه تا ئێستا 5 كه‌س كوژراون و 6 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.