وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان ڕوونكردنهوهی لهسهر بهكارهێنانی وشهی كوشنده دا كه دوێنێ یهكشهم له مهڕاسیمی كردنهوهی كارگهی ئاردی قهیوان له شاری سلێمانی بهكاری هێنا.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دوێنێ یهكشهم له وتارێكی خۆیدا له مهڕاسیمی كردنهوهی كارگهكه ڕایگهیاند: له ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوه بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆری ئەو ئاردەی دەهێنرێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کە راپۆرتە پزیشکییەکان دەریانخستووە مادەی کوشندەی تێکراوە لەپێناو ئەوەی ئاردەکە سپی بکرێتەوە و ههروهها کۆمەڵێک مادەی کیمیاویی تێکەڵکراوە کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر تەندروستیی خەڵکی کوردستان هەیە.
لهمبارهیهوه وهزیری كشتوكاڵ لهسهر بهكارهێنانی وشهی (كوشنده) ڕایگهیاند: مەبەستمان لە وشەی کوشندە کە بە پێی ڕاپۆرتە زانستییەکان لەلایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری عێراقی تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیارییانە زۆر جار باسکراوە و لە میدیاکانیش ڕوونکردنەوەی لەسەر دراوە کە ئاردی هاوردە ئەم مەترسییانەی هەیە:
- ئاردێکی زۆر لاوازە لە مادە سەرەکییە خۆراکیەکان و زۆرینەی مادە سەرەکییەکانی کە لە پێکهاتەی گەنم دەرهاتووە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە و چەندین جۆر مادەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی مادەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بە سوودەکان.
- جێگرتنەوەی ئەو مادە خۆراکییە سەرەکییانەی بە مادەی صناعی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی حافظە کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
- هەروەها لە ڕووی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردن و ئیزافەکردنی چەندین مادەی ڕەنگکردن و مادەی دروستکراوی صناعی کە ئەم مادانە زۆر مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی .
- هەموو ئەم ڕاستییانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆلی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگهی سەڵمێنراوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروستکراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بریارەکانی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.