سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژەی سایلۆ و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی لە پارێزگای دهۆک دانا.
پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه و له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. تێچووی گشتی پڕۆژه‌كه 121 ملیۆن دۆلاره و له كارگه‌ی سایلۆ، كۆگا و ئاش پێكدێت و ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكییانه دروست ده‌كات كه له دانه‌وێڵه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌مشێوه بوو:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی هێژا، زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگای دهۆك لێره‌ین، كه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆرمان به‌و جۆره پرۆژانه داوه.
ئه‌مه سێیه‌م پرۆژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌وڕۆش له پارێزگای دهۆك له قه‌زای سمێل ئه‌و پرۆژه‌یه داده‌مه‌زرێت، هیوادارم ئه‌و پرۆژه و هه‌موو پرۆژه‌كانی دیكه‌ش زیاتر كاریگه‌ریی بكه‌نه باشتركردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز بۆ كوردستان و خزمه‌تی خه‌ڵكی ئێمه بكات.
من ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو كۆمپانیای خۆشناو و قه‌یوان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش له هه‌ولێر و سلێمانی، هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
ئه‌و جۆره پرۆژانه بۆ ئێمه گرینگن، چونكه ده‌بنه به‌هێزكردنی بنه‌مای ئابووری كوردستان و به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر بچێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاسایشی خۆراكی وڵات دابین ده‌كات و بێمنه‌ت ده‌بین له هێنانی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه له ده‌ره‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، جووتیاری ئێمه دڵنیا ده‌كات كه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌رده‌گیرێت و چیدیكه خه‌می ئه‌وه نه‌خۆن ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هه‌بێت چی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكات، ئه‌م جۆره كارگه‌یه كه له سایلۆ، كۆگا و ئاش پێكدێت و به‌رهه‌می خۆراكی دروست ده‌كات كه له دانه‌وێڵه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ندین ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتییانی ئێمه ده‌ڕه‌خسێنێت، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا سوودی لێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی خۆیان لێره به‌كاربهێنن بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
له‌سه‌ر حكوومه‌ته كه پشتیوانی ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه بین و پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌رتی گشتیش وه‌كو حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ بتوانین درێژه به‌و جۆره كاره هاوبه‌شانه بده‌ین، ده‌توانین ئایینده‌یه‌كی زۆر باشتری ئابووری بۆ خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر جووتیارێك خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌رهه‌می خۆی چی لێ ده‌كات، ئه‌وه زۆر هاریكار ده‌بێت، له‌لایه‌ن دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت ئه‌و به‌رهه‌مه له جووتیارانمان وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش دیسان ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له جووتیاران وه‌رده‌گرن، پرۆسیێس بكرێت و بكرێته خۆراك و بگه‌ڕێندرێته‌وه بازاڕه‌كان.
كشتوكاڵ یان چاندن یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، جیاوازی چاندن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات ئه‌وه‌یه كه چاندن هیچ كاتێك كۆتایی نایه‌ت، هه‌ر ساڵێك ده‌توانرێت دووباره ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر سوود له ته‌كنۆ‌لۆجیای نوێ وه‌ربگیرێت به‌رهه‌مه‌كان ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێت.
ئه‌و جووتیاره‌ی گه‌نم ده‌چێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ی كۆگای ده‌كات یان پرۆسێسی ده‌كات، هه‌تا ده‌یگه‌یه‌نێته بازاڕ و ماركێت و ده‌ده‌نه هاووڵاتییان، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌رفه‌تی كارن و ده‌ڕه‌خسێندرێن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به هه‌موو جۆرێك پشتیوانی ئه‌و جۆره پرۆژانه ده‌بین، چونكه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه كوردستان بوارێكی زۆر زیاتری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رچاوه‌ی ئابووری خۆمان زیاتر و فره‌چه‌شن بكه‌ین، نابێت ئێمه ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستین، مادام خودای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته و ئه‌و خاك و ئاوه به خێروبێره‌ی داوه‌ته ئێمه، ده‌بێت سوودی لێ وه‌ربگرین و منه‌تبار بین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می چاندن یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی پیشه‌سازیش بێت، زیاتر پێویستی ناوخۆیی دابین بكات، ده‌توانین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ین، بۆیه ئێمه له چه‌ندین دیداری خۆمان له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌وڵمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی بیانی ده‌ره‌وه بۆ به‌رهه‌می كوردستان بدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رهه‌می خۆمان بنێرینه ده‌ره‌وه دیسان ده‌بێته داهات و ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتێكی دیكه یان زیاتركردنی خزمه‌تی ئه‌و كه‌رته، به‌وه‌ش ده‌توانین به‌كاریبهێنینه‌وه.
من داوا له ئێوه ده‌كه‌م هه‌مووتان پشتیوانی ئه‌و جۆره پرۆژانه بن، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی چ له پارێزگای دهۆك یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه له كوردستان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه سه‌رمایه‌ی خۆتان له كوردستان به‌كار بخه‌ن، بیر له پێشخستنی ژێرخانی ئابووری وڵات بكه‌ن، كوردستان گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، بیروبۆچوونی فراوانمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری كوردستان هه‌یه، ته‌نیا پرسه‌كه ئه‌وه نییه كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و كارانه بكه‌ن، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، له هه‌مانكاتدا پێویسته وه‌كو حكوومه‌ت ڕوئیایه‌كی گشتیمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری كوردستان هه‌بێت، ئه‌و ڕوئیایه‌ش هه‌یه و پێمانخۆشه كاری هاوبه‌ش له‌نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت، له‌سه‌ر حكوومه‌ت ئه‌ركه پشتیوانی و پارێزگاری له كه‌رتی تایبه‌ت بكات، له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر كاری هاوبه‌شیش هه‌بێت له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، دیسانه‌وه حكوومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دیكه‌ش.
لێره‌دا هه‌مووان ده‌زانن چه‌ند سه‌رچاوه‌ی داهاتمان هه‌یه، یه‌كێك له‌وان ئه‌وه‌یه كه وه‌كو مافێكی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دێت، ژێده‌رێكی دیكه‌ی داهاتی ئێمه فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.