جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان به توندی ئیدانهی تیرۆركردنی شوكری سهرحهد له شاری سلێمانی دهكات.
ئەمرۆ دووشەم پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بە یاوهری بهشێك له بهڕێوهبهرانی وهزارهتهكهی لەگەڵ وتارخوێنان و مامۆستایانی ئایینی قەزای شەقڵاوە کۆبووەوە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە وتەیەکەیدا ڕۆڵی مامۆستایانی بەرز نرخاند لە بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ھەروەھا جەختی لە پاراستنی یەکڕیزی تەباییی کۆمەڵایەتی کردەوە و بە خاڵی بە ھێزی سەرکەوتنی دانا.
دواتر بە ناوی حکوومەتی ههرێمی کوردستان سوپاسی مامۆستایانی کرد کە لە کاتی ھاتنی قەیرانەکاندا ڕۆڵیان ھەبووە لە ئارامی و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و لە تەوەرێکی تردا جەختی لە ئاینپەرەوەری و نیشتمانپەروەری کردەوە.
پشتیوان سادق ھەروەھا ئاماژەی بە بۆردی وتاری ھەینی کرد و ڕایگەیاند: بۆردی وتار لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی ڕێکخستنی وتاری ساڵی ٢٠١٦ دروست بووە، ههروهها وتار ئەمانەتێکی گەورەیە بۆیە ئێمە پێکەوە لە خزمەتی ھاووڵاتییانی ئازیزی کوردستاندا دەبین.
وهزیری ئهوقاف لە بەشێکی وتەکەیدا پەیوەندیی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقافی بەرز نرخاند بۆ گەیاندنی پەیامی ئاینی، دواتر ئاماژەی دا بە بەرەوپێشبردنی قوتابخانە و خوێندنی ئیسلامی و خزمەتکردنی حوجرەکان و بەرەوپێشبردنیان، ئامانجیش لێیان دروستکردنی مامۆستای ئاینییه.
جهختی كردهوه كه دروستکردنی پەیمانگایەکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە و حوجرە و قوتابخانەکان سەرچاوەی مرۆی پەیمانگاکە دەبن، وێرای پشتیوانی لە خوێندنی باڵا بۆ مامۆستایان.
له كۆتاییشدا سوپاسی مامۆستایانی خۆبەخش کرد و ڕایگەیاند ئەوپەڕی توانا دەخەنەگەڕ بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بۆ ئەم چینە گرینگە.
لای خۆشیانهوه مامۆستایانی ئاینی بەشدار له كۆبوونهوهكه پرسیار و پێشنیارەکانیان خستەڕوو بۆ خزمەتی ھەموولایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.