سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە رۆژھەڵاتی شاری بەغدا پایتەختی ئەو وڵاتە کوژراوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای کردووە کە ھێزە ئەمنییەکان ھەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەیەکی ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەی رەشاد رۆژھەڵاتی شاری بەغدا.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ھەڵکوتانەکەدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر لەناو حەشارگەکەدا، تەقەی لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە و گوتی:
"وێرای کوژرانی بارزگانەکە، ھەروەھا سەربازێکیش کوژراوە و دەستبەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.