Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:42

عەبدولغەنی ئەسەدی: پلانی باش دانراوە بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان

کوردستان TV
100%


سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، فەریق عەبدولغەنی ئەسەدی رایگەیاند کە پلانی ئەمنی باش دانراوە بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە عەبدولغەنی ئەسەدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە دیوانی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ نەینەوا، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە و گوتووتەتی: لە میانی سەردانەکەماندا، ھەماھەنگیی باشمان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان لە نەینەوا بەدی کردووە کە ئەوەیش کارێکی زۆر باشە.

باسی لەوەشکردووە کە ئەرکی سەرشانی ھێزە ئەمنییەکانە لەنێویاندا ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی، ئاسایش بۆ ھاووڵاتییان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابین بکەن.

عەبدولغەنی ئەسەدی گوتیشی: پلانی ئەمنی باش دانراوە بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.