Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:33

سلێمانی.. که‌سێک به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌کانیان ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%

لە سلێمانی کەسێک نوسینگەی بەکرێدانی ئۆتۆمبێلی هەبووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان فرۆشتووە دەستگیرکرا.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌:  دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد، نوسینگه‌ی‌ به‌ كرێدانی‌ ئوتۆمبێلی هەبووە، ئه‌و كه‌سانه‌ ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه‌ به ‌مه‌به‌ستی‌ به‌كرێدانی‌، به‌ڵام  ئوتۆمبێله‌كانی‌ فرۆشتوه‌ و دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵاتووه‌.
پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت، توانراوە شه‌وی‌ ڕابردوو تۆمەتبارەکە ده‌ستگیربكرێت و له‌ئێستادا به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (456) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌.
پۆلیسی سلێمانی رونیشکردوەتەوە، ئەو تۆمەتبارە هەشت سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، به‌هۆی‌ فرۆشتنی‌ ئوتۆمبێلی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.