Erbil 13°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:01

گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکان: ده‌نگی 60 ھۆزی عەرەب له‌ناوچه‌ کوردستانییه‌کان بۆ پارتی ده‌بێت

کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند:، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەوەی پارتی گرنگیی زۆری بە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان داوە، تا ئێستا 60 ھۆزی عەرەب خۆیان یەکلایی کردووەتەوە و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن.

شێخ مزاحم ئەلحویت  گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین خزمەتی بە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکان کردووە و بەگشتی ھەمیشە بەرگریی لە عەرەب کردووە، بەڵام نەک تەنھا عەرەب، بگرە بەرگریی لە هەموو پێکھاتەکانی دیکەش کردووە و ھەرێمی کوردستان لەژێر حوکمڕانیی پارتیدا بووەتە شوێنی پێکەوەژیان و لەناو کاندیدەکانی پارتیدا چەندین کاندیدی عەرەب ھەیە و ئەوەش جێگەی شانازییە بۆ ئێمە وەکوو عەرەب.

 راشیگه‌یاند: لە ھەموو ناوچە کوردستانییەکان 60 ھۆزی عەرەب ئامادەیییان نیشان داوە بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن وەکوو وەفایەک بەرانبەر بەو کارەی کە سەرۆک بارزانی و پارتی لە کاتی تەنگانەدا بۆ عەرەبیان کردووە و لەو کاتانەدا کەس باوەشی بۆ ئەوان نەکردووەتەوە جگە لە پارتی و ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکی ئێمەشە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.