له هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بێرنلی میوانداری برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای تورف مۆر له شاری بێرنلی به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا له خوله‌كی سییدا، مارتن ئۆدیگاردی نۆروێژی گۆڵێكی بۆ گانارز به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئارسناڵ دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده شه‌ش خاڵ، بێرنلیش درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا‌و چواره‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دۆڕاند‌و به ته‌نها خاڵێك له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.