پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه‌سێكمان ده‌ستگیر كردووه كه 15 مۆبایلی له فرۆشگایه‌ك دزیوه .
لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: شه‌وی رابردوو هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی شاوێس، بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس کەسێکیان بەتۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێکی ورد، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. م. ج) بە تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد.
راشیدهگهیهنن، تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بەشێک لە کەل وپەلە دزراوەکەش دەستی بەسەردا گیرا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.