Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:27

له‌ بۆندس لیگادا هێرتا به‌رلین سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گرویته‌ر فۆرت تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری پێنجه‌می خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانی یانه‌ی هێرتابه‌رلین به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك له‌ یانه‌ی گرویته‌ر فۆرتی برده‌وه‌.
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپی له‌ به‌رلین به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له‌ یانه‌كان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت برانیمێر هێرگۆتای سویدی سوودی له‌ لێدانێكی سزا بینی و میوانه‌كانی كرده‌ خاوه‌ن گۆلی یه‌كه‌م ، چوار خوله‌ك دواتر خاوه‌ن ماڵ گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌یان له‌ ریگای یاریزانی هۆاه‌ندی یۆرگن ئیكیلینكام تۆمار كردو یاریه‌كه‌ گه‌رایه‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا ،.
 له‌ خوله‌كی حه‌فتاو نۆش ماكسیمیلیان باوه‌ری ئه‌لمانی به‌هه‌له‌ گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو یانه‌ی هێرتا به‌رلین دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناله‌ دوای سێ دۆراندن و خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و له‌ پله‌ی نۆیه‌م دێت ، یانه‌ی گرویته‌رفۆرتیش هیچ خالێكی نیه‌و به‌ چوار دۆراندن له‌ پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مین و كۆتایی ریزبه‌ند دێت .
   


                                                      

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.