Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:43

له‌ پریمه‌رلیگدا نیوکاسڵ یونایتد و لیدزیونایتد یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری پێنجه‌می خولی نایابی یانه‌كانی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدو لیدز یونایتد به‌گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون.
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای سانت جێمس پارك له‌ نیوكاسل به‌رێوه‌ چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو له‌ خوله‌كی سێزده‌ رافینیای به‌رازیڵی یانه‌ی لیدز یونایتدی به‌ گۆلێك پێشخست .
 به‌ر له‌ ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م ئالام سانت ماكسیمینی ئیلمانی به‌ تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ سوودی نیوكاسل یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 له‌ گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و نیوكاسل یونایتد دووه‌م به‌رامبه‌ر بوونی له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست هێنا له‌ دوای سێ دۆراندن خاوه‌نی دوو خاله‌و له‌ پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
یانه‌ی لیدز یونایتدیش سێیه‌م یاریه‌كه‌ یه‌كسان ده‌بێ و دوو یاریشی دۆراندوه‌ خاوه‌نی سێ خاله‌و له‌پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.