Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:57

له‌ لالیگادا کادێز سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سێڵتاڤیگۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیای ناسراو به‌ لالیگا یانه‌ی كادێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سێلتافیگۆی میوانداری تۆمار كرد.
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای بالایدۆس به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م ئاستی میوانه‌كان باشتر بوون و توانیان دوو گۆل تۆمار بكه‌ن ، له‌ خوله‌كی 38 یاریزانی هیندۆراسی ئه‌نتۆنی لۆزانۆ كادیزی به‌ گۆلێك پێشخست .
 به‌ر له‌ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو خوله‌ك ئه‌لفۆنسۆ ئیسپینۆی ئۆرگوایی گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد.
 له‌ گێمی دووه‌میش سێلتاباشتر ده‌ركه‌وت و له‌ خوله‌كی شه‌ستو پێنج سانتی مینای ئیسپانی گۆلێكی تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه‌، به‌لام كادێز به‌رگریه‌كی باشی كردو یاریه‌كه‌شی له‌ سوودی خۆی كۆتایی پێ هێناو یانه‌كه‌ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو پێنج خالی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت و یانه‌ی سێلتافیگۆش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به‌ ته‌نها خالێك له‌ پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.