Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:05

لیڤه‌رپول: هارڤی ئه‌لیۆت نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌رکه‌وتوی له‌ پاژنه‌ی پێی بۆ ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%


 
یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌فه‌رمی بلاویكرده‌وه‌، هارڤی ئه‌لیۆت یاریزانی یانه‌كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ پاژنه‌ی پێی بۆ كراوه‌.
 ئه‌لیۆتی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ له‌ یاری نێوان تیپه‌كه‌ی و لیدز یونایتد له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می پرێمه‌رلیگ و له‌ تۆپێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پاسكال سترۆیكی هۆڵه‌ندی و به‌رگریكاری لیدز به‌توندی به‌ریه‌ك كه‌وتن، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سیسته‌می ڤار ناوبژیوان، پاسكال سترۆیكی به‌ كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
 لای خۆیه‌وه‌ ئه‌لیۆت له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سوپاس و ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ له‌ ڕێگه‌ی نامه‌و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ له‌ بارودۆخی ته‌ندروستیان پرسیوه‌، یاریزانه‌كه‌ ئومێدی خواست له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تدا بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان.  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.