Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:27

ئه‌یاکس ئه‌مستردام سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سپۆرتینگ له‌شبۆنه‌ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی تۆپی پێی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی سپۆرتینگ له‌شبۆنه‌ی میوانداری برده‌وه.
 هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی سێباستیان هالێر سوپه‌ر هاتریكی یاریه‌كه‌ بوو كه‌ چوار گۆڵی بۆ ئه‌یاكس ئه‌مستردام له‌ خوله‌كه‌كانی دوو و نۆ و په‌نجاویه‌ك و په‌نجاوسێ تۆماركرد، گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش یاریزان ستێڤن بێرگویس له‌ خوله‌كی سیی و نۆ به‌ده‌ستیهێنا.
 له‌و لاشه‌وه‌ پاولینهۆی پۆرتوگالی تاكه‌ گۆڵی سپۆرتینگ له‌شبۆنه‌ی له‌ خوله‌كی سی و سێ‌ تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش ئه‌یاكس ئه‌مستردام یه‌كه‌م سێ خاڵی له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی چامپیۆنس لیگ مسۆگه‌ركردو پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌می وه‌رگرت.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.