لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی دووەمدا، یانەی لیڤەرپول بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ئەی سیی میلانی میوانی بردەوە.
لە خولەكی نۆدا، فیكایۆ تۆمۆری بەرگریكاری میلان گۆڵێكی بۆ لیڤەرپول بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، پاشان هێرشبەری كڕواتی ئەنتی ڕێبیچ گۆڵی بەرامبەری میلانی لە خولەكی چلودوو بەدەستهێنا، دوای دوو خولەكی دیكەش، ئیبراهیم دیازی ئیسپانی گۆڵی دووەمی ڕۆسۆنێری تۆماركردو گێمی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە پێشكەوتنی تیپە ئیتاڵیەكە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلونۆدا، محەمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی لیڤەرپول گۆڵی دووەم و بەرامبەری تیپەكەی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، دواتر یاریزان جۆردان هێندرسۆن گۆڵی سێیەم و بردنەوەی لیڤەرپولی لە خولەكی شەستونۆ تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بۆ ڕێدز بەدەستهێنا .
لیڤهرپول سهرکهوتنی بهسهر میلان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.