Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:38

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ له‌نده‌ن و به‌ئاڵای کوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا

هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا دۆخ و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ له‌نده‌ن و   سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:  هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا شه‌ڕی دژی تیرۆر و دۆخ و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/9/15  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى شانشینى یه‌كگرتوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن: نێچیرڤان بارزانى له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ  بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى دیكه‌ى به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، دۆخ و سه‌قامگیریى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.