فه‌رمانگه‌ی گومرگی ئێران ئاشكرای كرد، هاورده‌كردنی كاڵا و كه‌لوپه‌لی ئێرانی بۆ عێراق به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و 31% زیادی كردووه.
ڕووحه‌ڵا له‌تیفی گوته‌بێژ به ناوی گومرگی ئێران ڕایگه‌یاند: داتاكانی به‌رده‌ستمان ده‌ری ده‌خه‌ن له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا هاورده‌كردنی كاڵا ئێرانییه‌كان بۆ عێراق به ڕێژه‌ی 31% زیادی كردووه ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێنج مانگی هاوتای له ساڵی ڕابردوودا.
ڕووحه‌ڵا هه‌روه‌ها گوتی: عێراق ئێستا له ڕیزبه‌ندی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه دێت كه زۆرترین كاڵا و كه‌لوپه‌لی ئێرانی هاورده ده‌كات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه دابه‌زینی ڕێژه‌ی هاورده‌كردن له ساڵی رابردوودا به‌هۆی داخستنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بووه وه‌ك ڕێگرییه‌ك له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری په‌تای كۆڕۆنا.
گوته‌بێژی گومرگی ئێران ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌ی هاورده‌كردن بۆ عێراق له 5 مانگی ڕابردوودا بریتی بووه له 12 ملیۆن و 24 هه‌زار ته‌ن له كاڵا و كه‌لوپه‌ل به به‌های 3 ملیار و 163 ملیۆن و 343 هه‌زار و 248 دۆلار.
ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له چاو 5 مانگی پارساڵدا له ڕووی كێشه‌وه 53% زیاتر بووه و له ڕووی به‌ها و نرخیشه‌وه 31% زیاتر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.