زۆرێك له‌كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراق توڕیى و بێزارى خۆیان ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌دڕاندن و شێواندنى ریكلام و وێنه‌ى كاندیده‌كان، به‌تایبه‌تى ئه‌و كاندیدانه‌ى وێنه و ریكلامه‌كانیان له‌زۆر شوێندا دڕێندراوه.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراق له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه وێنه‌كان له شه‌قامه گشتییه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌دڕێندرێ یان ده‌شێوێندرێن له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى نایانه‌وێ به‌شدارى له‌ده‌نگدانه‌كه‌ى ئه‌مجاره بكه‌ن، ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه له‌و جۆره كارانه‌یان ئه‌نجام دابێ، كه‌چى هه‌ندێك له كاندیده‌كان په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان ئاراسته‌ى هه‌ندێك له‌كیانه سیاسییه‌كان كرد، به‌تایبه‌تى ئه‌و تۆمه‌تانه ئاراسته‌ى ره‌وتى سه‌ده‌ر كرا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئاسایش پێشتر ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه، كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كارانه بكات سزاكه‌ى 3 ملیۆن دینار و به‌ندكردنه بۆ ئه‌وانه‌ى ریكلام و وێنه‌ى كاندیده‌كان ده‌دڕێنێ و ده‌شێوێنێ.
هاوكات له‌زۆر شوێندا هێرشكراوه‌ته سه‌ر وێنه‌ى كاندیده‌كان به‌تایبه‌تى له‌حیله و ناسریه و نه‌جه‌ف، زیاتریش وێنه‌ى ئه‌و كاندیدانه‌یان دڕاندووه، كه كاندیدى سه‌ربه‌خۆن یان سه‌ر به‌كیانى سیاسى نوێن و ئه‌وانه‌ى باس له‌علمانیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كه‌ن.
العربى الجدید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.