ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری به‌غدا، هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و له كۆی گشتی پڕۆسه‌كه‌دا ته‌نیا كوردێك كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا عه‌دنان درجال به كۆكردنه‌وه‌ی 48 ده‌نگ به سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دیاری كرا و پێش ڕكاربه‌ره‌كه‌ی شه‌ڕاڕ حه‌یده‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌رخ كه‌وته‌وه كه ته‌نیا 16 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له عه‌لی جه‌بار به جێگری یه‌كه‌م و یوونس مه‌حموود به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌ستنیشان كران.
هه‌روه‌ها له كۆی 4 كوردی به‌شداربووی پڕۆسه‌كه، ته‌نیا گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و پێشتر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر بوو، به ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
سێ كورده‌كه‌ی تر یه‌كێكیان مه‌حموود ئه‌حمه‌د بوو به ئاره‌زووی خۆی له ڕكابه‌رییه‌كان كشایه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌ها عه‌بدولحه‌كیم و دیار فه‌خره‌دین ده‌نگی پێویستیان بۆ ئه‌ندامان له یه‌كێتییه‌كه به‌ده‌ست نه‌هێنا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌ندامبوونی یه‌كێتییه‌كه ده‌رچوون بریتین له (گۆڤەند عەبدولخالق، ئەحمەد موسەوی، فیراس بحر ئه‌لعلوم، محەمەد ناسڕ، ڕەشا تاڵیب، ڕحیم لفتە، یه‌حیی زەغیر، غالب زاملی، خەلەف جەلال، غانم عرێبی).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.