Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:35

وەزارەتی پەروەردە: ماسک بەستن لە ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ستافی کارگێڕی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابییان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ماسک پۆشین بۆ مامۆستا، قوتابی و فەرمانبەران ناچارییە. 

وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، ماسک پۆشین بۆ مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەران ناچارییە و پێویستە پێیەوە پابەند بن، لە ئەگەری پابەندنەبوون  و هەر سەرپێچییەک ئەوا دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری قەزا بۆ گرتنەبەری ڕێککاری کارگێڕی پێویست.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، وەک قۆناغی یەکەم دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار ماسک ئامادەکراوە، لەگەڵ پەنجا هەزار پاککەرەوە(معقم) دابەش دەکرێت بەسەر ناوەندەکانی خوێندن.

شایەنی باسە بڕیار وایە لە ١٤ـی ئەم مانگەدا خوێندنی ئەم ساڵی قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەردوەوەردە دەست پێبکات.

11


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.