Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:29

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: هەڵگرتنى ڤیزاى نێوان عێراق و ئێران تەنها گەشتى ئاسمانى دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%


باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی: لەئێستادا، ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی ئێران و عێراق، تەنھا گەشتی ئاسمانیی دەگرێتەوە.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی ئاشكرای كرد لە ئێستادا، ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی ئێران و عێراق، تەنھا گەشتی ئاسمانیی دەگرێتەوە و بڕیارەکە دوای تەواو بوونی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئیرەج مەسجیدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئێستادا، گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی کە بە گەشتی ئاسمانیی سەردانی وڵاتانی یەکتر دەکەن، پێویستیان بە ڤیزا نابێت و گوتی: بڕیارەکە دوای تەواو بوونی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

مەسجیدی باسی لەوەش کرد ئەگەری ھەیە لە داھاتوودا، بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی ئێران و عێراق، هاتوچۆی وشکانیش بگرێتەوە.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بۆ ئێران رایگەیاند کە ئامانج لەسەردانەکە، پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بوو لە بوارە سیاسیی و ئابووریی، رۆشنبیری و ئەمنییەکان و گوتی: "لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی نێوان مستەفا کازمی و سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی بڕیار دراوە بەدوادا چوونی خێرا بۆ جێبەجێ کردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بکرێت.
گوتیشی: قەرزەکانی ئێران لەسەر عێراق لە فرۆشتنی غاز و کارەبا، ھەروەھا سەردانی کردنی 60 ھەزار زیارەتکاری ئێران بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداریی کردن لە رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن لەو پرسە گرنگانە بوون کە لە کۆبوونەوەکانی نێوان مستەفا کازمی و بەرپرسانی ئێران، گفتوگۆیان لەبارەوە کرابوو.
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی ئێرانی کرد و لە میانیدا لەگەڵ و سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیبراھیم رەئیسی و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی دیکەی ئێران کۆبوویەوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.