ئەمڕۆ دووشەممە 13 ى 9 ى 2021 ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی پاتریارکی نوێی هەڵبژێردراو ئامادەبوو.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوای تەواوبوونی مەڕاسیمەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی پاتریارک مار ئاوای سێیەم لە مەڕاسیمەکەدا ئامادەبووین.
نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانەکەیدا ڕاشیدەگەیەنێت، پێکەوە ژیانی پێكهاتهكان تابلۆیەکی جوانی بە هەرێمی کوردستان بەخشیووە.
شایەنی باسە، مار ئاوای سێیەم 122ـەمین پاتریارکی هەڵبژێردراوە، چوارشەممەی ڕابردوو وەک پاتریارک هەڵبژێردراو و ئەمڕۆش لە شارۆچکەی عەنکاوە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.