بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەی پیرمام، پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارۆچكەكە جێبەجێ دەكرێت.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەی پیرمام، پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارۆچكەكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی 14 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە.
ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ یەكشەممە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی لە شاری هەولێر دانا، هەروەها ڕاشیگەیاند ئێستا لە شاری هەولێر بە بەهای سێ ملیار دینار 30 پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن.
وهزارهتی شارهوانی راشیدهگهێنێت: لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی (14,059,500) چواردە ملیۆن و پەنجا و نۆ هەزار و پێنجسەد دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارۆچكەی پیرمام بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.