Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:33

هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی کوردستان له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی کشتوکاڵی هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی کرد ،بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای وەبەرهێنەری هۆڵەندی لە بوارەکانی گاوداری و شیرەمەنی و پەلەوەری و گرین هاوس ودانانی سیستمی وەبەرهێنان و پاکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان و راهێنانی جوتیاران.
لەم کۆبونەوەیەدا کۆمپانیاکانی هۆڵەندی دوای خۆناساندنی بواری کارکردنیان داوایانکرد کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هانی زیاتری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ ئاڵوگۆڕی و سەرمایەگوزاری وئاشناکردنی جوتیاران و  بەرهەمهێنانی پرۆژەکان بە کوالێتی پێشکەوتوو.
لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەو هەماهەنگی و پێشکەوتنانە کرد ،کە لەگەڵ ئەزموونی ووڵاتی هۆڵەندا لە بواری راوێژکاری و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکاندا بەدیهاتووە ،هەروەها سوپاسی کۆمپانیا بەشداربووەکانی کۆبونەوەکەی کرد و بەڵێنیدا کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پاڵپشی و دەرفەتی زیاتر برەخسێنن بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی و هاندانی جوتیاران و هەماهەنگی کردنی نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی و کوردستان و ووڵاتی هۆڵەندا. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.