ئازاد بندیان، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای قه‌زای مه‌خمور به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم به‌ڵێنیان به دانیشتووانی قه‌زای مه‌خمور و قه‌راج دا كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌م ڤۆڵته‌ی كاره‌بای ماڵان چاره‌سه‌ر بكات، جێگای دڵخۆشی ئیداره و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر توانرا به گوژمه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار وێستگه‌ی مۆبایلى 132ی كه‌یڤی بهێنێته قه‌زاى مه‌خمور.
ڕاشیگه‌یاند: تۆڕ كاره‌باكه له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌به‌سترێته‌وه به تۆڕی كاره‌بای مه‌خمور و قه‌راج و هه‌روه‌ها تاوه‌ره‌كان له قۆناغی دووه‌مدا به ته‌واوی تۆڕی كاره‌باكه ده‌خرێته كاركردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كێشه‌ی كه‌می ڤۆڵته چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ڕۆژانه 18 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ده‌درێت به هاووڵاتییانی مه‌خمور و قه‌راج.
گوتیشی: جگه له هاووڵاتییانی مهخورو قه‌راج، جوتیارانی ناوچه‌كه بۆ كاری كشتوكاڵی سوود له به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌ی كاره‌بای مه‌خمور ده‌بینن.
پ/كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.